| ||
|
||
كورته‌یه‌ك له ژیانی شه‌هید دوكتورسادق شه‌ره‌فكه‌ندی
سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی 21ی به‌فرانباری ساڵی 1316ی هه‌تاوی (11ی ژانوییه‌ی1938ی زایینی) له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ردا له گوندی ته‌ره‌غه‌ی بۆكان له دایك بوو. له ته‌مه‌نی منداڵی دا باوكی له‌ده‌ستداو سهرپهرستییهكهی&zw nj;، كه‌وته سه‌رشانی براگه‌وره‌كه‌ی، شاعیر‌و نیشتمانپه‌روه‌ری گه‌وره‌ی كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا "هه‌ژار"ی نه‌مر. سه‌رده‌می منداڵیی محه‌ممه‌د سادق، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ په‌ره‌ئه‌ستاندنی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران‌و دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان. رێنۆینیو ئاموژگاریه‌كانی برا زانا‌و خهباتگێڕهكهیو زۆر دیمه‌ن له قۆناخی میژوویی ئه‌وكات له‌بیرو زه‌ینیدا نه‌خشی به‌ست. پۆلی یهكو دووی سه‌ره‌تایی له بوكانو پاشان كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی له مه‌هاباد گیرساوه، خویندنی سهرهتاییو ناوه‌ندی له‌و شاره‌و ساڵی ئاخیری ده‌بیرستانی له ته‌ورێز ته‌واو كرد‌و ساڵی 1338ی هه‌تاوی (1959ی زایینی) له "دانشسرای عالی"ی تاران لیسانسی شیمیی وه‌رگرت. شایانی سه‌رنجه كه له هه‌موو پله‌كانی خویندن‌دا یان خاوه‌نی پله‌ی یه‌كه‌م یان یه‌كێك له باشترین قوتابیان‌و خوێندكاران بوو. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بوو به مامۆستای ده‌رسی شیمی‌و هه‌تا ساڵی 1344ی هه‌تاوی (1965ی زایینی) له شاره‌كانی ورمێ‌و مه‌هاباد به ئه‌ركی مامۆستایه‌تییه‌وه خه‌ریك بوو. له‌وماوه‌یه‌دا وه‌ك مامۆستایه‌كی شاره‌زا ناوی دهركردو بۆ پێگه‌یاندنی قوتابیانی كوردستان زه‌حمه‌تێكی زۆر‌و به‌رچاوی كێشا به جۆرێك كه ئه‌و قوتابییانه كه ئه‌و ده‌رسی پێدهگوتنو له زانستگاكان قبووڵ ده‌بوون، ساڵ به ساڵ زیاتر ده‌بوون.
سه‌ره‌نجام "ساواك"، ده‌زگای جاسوسیی رێژیمی حه‌مه ره‌زا شا ئه‌و خزمه‌ته‌ی له كوردستان پێ ره‌وا نه‌دیو له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ماموستای دیكه‌ی هابیرو هاوكاری بۆ شاره‌كانی "اراك"و "كرج"و چه‌ند شاری دیكه‌ی دوور خستنه‌وه. محه‌ممه‌د سادق شه‌ره‌فكه‌ندی ساڵی 1349ی هه‌تاوی (1970ی زایینی) بۆ زانستگای"تربیت معلم" نه‌قڵ كرا‌و وه‌ك ئاسیستانی به‌شی شیمی كاری پێ ئه‌سپێردرا. پاش نیشاندانی لێوهشاوهیییهكی ته‌واو له‌و ئه‌ركه‌دا، ساڵی 1351ی هه‌تاوی (1972ی زایینی) به كه‌ڵك وه‌رگرتن له بورسی وه‌زاره‌تی علووم چوو بۆ فه‌رانسه‌و پاش چوار ساڵ مانه‌وه له‌و وڵاته توانی دوكتورای شیمیی ئانالیز (شیمی تجزیه) له زانستگای ژماره 6ی پاریس وه‌ربگرێ. دوكتور سادق شه‌رفكه‌ندی ساڵـی 1355ی هه‌تاوی (1976ی زایینی) گه‌ڕایه‌وه تاران‌و وه‌ك "استادیار"ی شیمی له زانستگای "تربیت معلم" درێژه‌ی به كاری ماموَستایهتی دا كه له به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌ركه‌شدا به ته‌واوی سه‌ركه‌وتوو بوو.
هه‌ربۆیه بوو به خۆشه‌ویستی مامۆستایان‌و خوێندكارانی ئه‌و زانستگایه‌و وه‌ك مامۆستایه‌كی دڵسوزو له هه‌مان كاتیش‌دا خه‌باتگێڕ ناوی ده‌ركرد. دوكتور محه‌ممه‌د سادق شه‌ره‌فكه‌ندی ساڵی 1352ی هه‌تاوی (1973ی زایینی) كاتێك له پاریس ده‌وره‌ی دوكتورای ده‌دیت، له رێگای مامۆستای مه‌زن دوكتور "عبدالرحمان قاسملو"ی رێبه‌رمانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌و پێره‌وی نێوخۆی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئاشنا بوو‌و داوای ئه‌ندامه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران بوو به رابیتی نێوان دوكتور قاسملوو‌و ئه‌ندامانی كۆنی رێبه‌رایه‌تیی حیزب‌و له‌و پێوه‌ندییه‌دا زه‌حمه‌تێكی زۆری كێشا‌و زۆر جاریش گیانی خۆی خسته مه‌ترسییه‌وه. دوای رووخانی ریژیمی پاشایهتیو دهسـتپێكردنهوهی تێكۆشانی ئاشكرای حیزبی دێموكرات، ساڵی 1358ی هه‌تاوی (1979ی زایینی) بوو به موشاویری كومیته‌ی ناوهندیو ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1358 (فیورییه‌ی1980ی زایینی) له كۆنگره‌ی چواره‌می حیزب‌دا به ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراو به‌رپرسایه‌تیی كومیته‌ی حیزب له تارانی پێ ئه‌سپێردرا كه ئه‌و به‌رپرسایه‌تییه‌شی&z wnj; به لێوهشاوهییو كارزانییه‌وه به ئه‌نجام گه‌یاند. سه‌ره‌تای هاوینی ساڵـی 1359ی هه‌تاوی (1980ی زایینی) له لایه‌ن رێبه‌رایه‌تیی حیزبه‌وه بۆ كاری ته‌واووه‌خت بانگ كرایه‌وه كوردستان‌و هه‌موو توانای خۆی له خزمه‌ت حیزب نا.
له پلینومی كومیته‌ی ناوه‌ندی له هاوینی ساڵـی 1359ی هه‌تاوی (1980ی زایینی)دا به ئه‌ندامی ده‌فته‌ر سیاسی هه‌ڵبژێردرا. له كۆنگره‌كانی پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م، ههشتهمو نۆهه‌می حیزب‌دا هه‌موو جارێ به ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوهندیو له كومیته‌ی ناوه‌ندییشدا هه‌موو جارێ به ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ڵبژیردراوه‌ته‌وه دوكتور سادق شه‌رفكه‌ندی ماوه‌ی بوونی له رێبه‌رایه‌تیی حیزب‌دا زۆرتر به‌رپرسایه‌تیی به‌شی ته‌بلیغات (رادیو‌و چاپه‌مه‌نی) ی له سه‌رشان بوو‌و له ساڵی 1365ه‌وه هه‌تا كاتی شه‌هید بوونی مامۆستای گه‌وره‌مان دوكتور "قاسملوو"ی نه‌مر ئه‌ركی جێگری سكرتێری گشتیی حیزبی به ئه‌ستووه بوو. دوكتور سادق شه‌رفكه‌ندی له یه‌كه‌م پلینومی دوای شه‌هید بوونی دوكتور قاسملوودا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی به سكرتێری گشتیی حیزب هه‌ڵبژیردراو له كۆنگره‌ی نۆهه‌می حیزبیشه‌وه تا كاتی شه‌هیدبوونی (26ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ (1371) ریكه‌وتی17ی سیپتامبری 1992) ئهركو به‌رپرسایه‌تیی قورسی "سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران"ی بهِرێوهدهبرد.
خه‌باتگێڕی مه‌زنی گه‌له‌كه‌مان دوكتور سادق شه‌رفكه‌ندی له ماوه‌ی ئه‌و دوازده ساڵه‌ی دواییدا رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی له رێبه‌رایه‌تیی حیزب‌و جووڵانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌بوو. یه‌كێك له به‌وه‌جترین‌و شاره‌زاترین رێبه‌رانی نێو ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی میللی ـ دێموكراتیكی گه‌له‌كه‌مان بوو‌و به هه‌ق ده‌بێ بڵێین كه قوتابییه‌كی لێوه‌شاوه‌و یارێكی وه‌فاداری دوكتور قاسملووی نه‌مر بوو‌و پاش دوكتور قاسملوویش بوو به مامۆستای ئیدامهكاریو درێژه‌دان به رێباز‌و رێگای دوكتور قاسملوو‌و به لێهاتوویو لێوه‌شاوه‌یی خۆی نه‌یهێشت بێ قاسملوویش به‌م جۆره كه ئاواتی دوژمنانی بزووتنه‌وه بوو به حیزبه‌وه دیار بێ.
دوكتور سادق هه‌ر له‌و كاته‌وه كه هاته نێو رێبه‌رایه‌تیی حیزب یه‌كێك له دارێژه‌رانی كاریگه‌ری سیاسهتو هه‌ڵوێسته‌كانی حیزب بوو، له‌سه‌ر پاراستنی ئوسوول‌و پرنسیپه‌كانی حیزب شێلگیر‌و پێ‌داگر بوو، ئه‌فرادی دوو دڵ‌و راڕای ده‌دانه به‌ر هێرشو رێگای پێ نه‌ده‌دان شوێنی خراپ له‌سه‌ر ره‌وتی بزووتنه‌وه‌و كاروباری حیزبی دابنێن. ئه‌و كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی خۆش ده‌ویستن به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌ویستییه هه‌رگیز شوێنی له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی واقیعبینانه‌ی كادر‌و پێشمه‌رگه‌كان‌و كاروباری ئه‌وان دانه‌ده‌نا. دڵپاكیو بێغه‌ره‌زیی كاك دوكتور سه‌عید بۆ هه‌موو هاوڕێیانی حیزبی به ته‌واوی ده‌ركه‌وتبوو هه‌ر بۆیه‌ش ئامۆژگاریه‌كانی وه‌رده‌گیران.
نه‌خشی گرینگی ته‌شكیلاتی له حیزب‌و بزووتنه‌وه‌دا زۆر به باشی هه‌ست پێكردبوو، به‌ڵام هه‌رگیز ته‌شكیلاتی به‌جێ خه‌لك دانهدهناو له دهمارگرژیو سكتاریستی به‌دوور بوو، چونكه ئه‌و ته‌شكیلاتی حیزب‌و خودی حیزبیشی بۆ رێبه‌رایه‌تیكردنی خه‌باتی گه‌ل ده‌ویستن. تێكوشه‌ر دوكتور سادق ئینسانێكی شوجاع، به‌وره، به‌ئه‌خلاق، راستگۆ‌و دروستكارو به‌راستی سادق بوو. له ههقو عه‌داڵه‌ت پشتیوانی دهكردو له هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه له سیاسهتو كرده‌وه‌دا كهڵَكی وه‌رده‌گرت. ئینسانێكی پڕكار بوو‌و ماندوویی نه‌ده‌ناسی، هه‌موو كات‌و وه‌ختی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه حیزبییه‌كان ته‌رخان كردبوو، شۆڕشگێڕێكی به ته‌واو مانا‌و دێموكرتێكی واقیعی بوو، كه له هه‌ر كار‌و كرده‌وه‌و هه‌ڵوێستێكیدا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه خۆیان ده‌نواند. بڕوایه‌كی قووڵی به دێموكراسی‌و مافی گه‌لانی ئێران هه‌بوو، هه‌ر بۆیه له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه پێوانه‌ی هه‌ر حه‌ره‌كه‌تێكی خه‌باتگێڕانه له ئێران‌و كوردستاندا بریتی بوو له تێكۆشان بۆ سه‌قامگیركردنی ئازادی‌و دێموكراسی‌و مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد‌و گه‌لانی ئێران
سیاسهتو تاكتیك بۆ دوكتور سادق زاراوه‌و ده‌سته‌واژه‌ی خهیاڵـیو زه‌ینی نه‌بوون، له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه سیاسه‌ت كرده‌وه‌ی خه‌باتگێڕانه بوو، هه‌ر بۆیه‌ش بهههقو كرده‌وه ببوو به ئاوێنه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه مه‌زنه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران. دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی ئینسانێكی خاكی‌و خه‌ڵكی‌و به"تواضع" بوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده كه له راست دۆستان و هاوڕێیانی دا رووخۆش‌و به‌گوزه‌شت بوو، له راست دوژمنان‌و نه‌یارانی حیزب‌و گه‌لدا توند و بێلێبوردن بوو، قورس‌و قایم له به‌رامبه‌ریاندا ڕاده‌وه‌ستاو زه‌ڕڕه‌یه‌ك "نرمش"و هه‌نگاوێك گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نه‌بوو. ئه‌و خه‌ڵكی كوردستانی به رهگو پێستییه‌وه خۆش ده‌ویست، هه‌ر بۆیه‌ش گیان‌و ژیانی بۆ خزمه‌ت به‌وان ته‌رخان كردبوو.
ئه‌و له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه نه‌بوو كه خه‌ڵكیان وه‌ك ئامرازی بردنه‌پێشی مه‌به‌سته‌كانی خۆیان ده‌وێ، ئه‌و بۆ خۆی پێشڕه‌وی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان بوو‌و جگه له قازانج‌و به‌رژه‌وندییه‌كانی گه‌ل هیچ قازانج‌و بهرژههوندییهكی& تایبهتیو شه‌خسی به‌لاوه گرینگ نه‌بوو. ئه‌و بۆ كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب ته‌نیا هه‌ر سكرتێری گشتی نه‌بوو، ئه‌و دۆست‌و هاواڵی هاوڕێیان بوو‌و به راده‌یه‌ك له‌گه‌ڵیان تێكهڵاوو لێیان نیزیك بوو كه هه‌ر هاوڕێیه‌ك به ڕاشكاوی ده‌یتوانی پریسكه‌ی دڵی خۆی له لای ههڵڕێژێو له ڕێنوێنییه به كه‌ڵكه‌كانی كه‌ڵك وه‌بگرێ. كاك دوكتور سادق بڕوایه‌كی قووڵـی به هاوكاریی گهلانو هه‌موو ئازادیخوازانی ئێران هه‌بوو، له‌و بڕوایه‌دا بوو كه رووخاندنی رێژیمی ئاخوندی به‌بێ نیزیكیو هاوكاری‌و هاوپێوه‌ندی هێزه نیشتمانپهروهرو خه‌باتگێڕه‌كانی ئێران، كارێكی مومكین یان لانی كه‌م هاسان نیه، هه‌ر بۆیه له هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه‌ڵكی وهردهگرتو به كرده‌وه هه‌وڵی بۆ ده‌داو سهرنجام له‌و رێیه‌دا گیانی به‌ختی ئازادیی ئێران‌و خودموختاری كوردستان كرد. یادو ناوی شه‌ره‌فكه‌ندیی مه‌زن هه‌میشه به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه‌و خهباتو تێكوشانی پڕشنگداری له پێناو ئامانجه پیرۆزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و گه‌لی كورد‌و خه‌ڵكی ئێرانداو تایبه‌تمه‌ندییه شۆرشگێڕانهكانی دوای نه‌مانیشی رێنوێن‌و ئیلهامده‌ری تێكۆشه‌رانی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێ
هه زاران سڵاو له گیانی پاکی شه ره فکه ندی هاورێکانی وسه رجه م شه هیدانی کوردستان مردن و سه رشۆڕی بۆ دووژمنان . |
||
Qadirzada.com ©2009. All rights reserved
|
||